بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم لەبارەی گۆڕانی کەشوهەواوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە (5ی تشرینی دووەمی 2026) شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و تاوەکو هەفتەی داهاتووش بەردەوام دەبێت.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ڕۆژی شەممەی داهاتوو بڕی دابارین لە سلێمانی دەگاتە 25 بۆ 30 ملیمەتر و لە گەرمیان و هەولێریش 20 بۆ 30 ملیمەتر باران دەبارێت، بەهۆی ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووبار و چەمەکانیشەوە، کەشناسی هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدات کە ئاگاداری خۆیان بن.
