گشتی

نزیکەی 300 پارچە زەوی لە بازیان دابەشدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر و خانەنشیناندا بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە (4ی تشرینی دووەمی 2026) کاتژمێر 9:00ی سەرلەبەیانی، تیروپشکی وەرگرتنی زەوی بۆ 295 فەرمانبەر و خانەنشینی سنووری بازیان ئەنجام دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، پرۆسەی تیروپشکەکە بە چاودێریی سەرۆکی شارەوانیی بازیان و نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی و لایەنە پەیوەندیدارەکانی شارۆچکەکە بەڕێوە دەچێت، شارەوانیی بازیانیش جەخت لەوە دەکاتەوە کە پڕۆسەکە لە داهاتوودا قۆناغ بە قۆناغ و بەگوێرەی سیستمی خاڵبەندی لە بەرزترینەوە بۆ نزمترین خاڵ بەردەوامیی دەبێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *