گشتی

دیوانی پەرلەمانی کوردستان سەرجەم پەرلەمانتاران بۆ دانیشتنی سبەی بانگهێشت دەکات

سەرۆکایەتیی دیوانی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکی فەرمیدا، داوا لە سەرجەم ئەندامانی پەرلەمان دەکات بە مەبەستی بەڕێوەچونی دانیشتنی پەرلەمان، پێشنیوەڕۆی سبەی چوارشەممە لە تەلارى پەرلەمان ئامادە بن.

بەپێی نووسراوی فەرمیی سەرۆکایەتیی دیوان، داوا لە سەرجەم پەرلەمانتاران کراوە کاتژمێر 11:00ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە (4ی تشرینی دووەمی 2026) لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە بن، ئەوەش بۆ مەبەستی تەواوکردنی بڕگەکانی دانیشتنی (یەکەم) لە خولی پایزەی ساڵی یەکەم لە خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئەم بانگهێشتە فەرمییەی پەرلەمان لە کاتێکدایە که هەوڵە یاسایی و سیاسییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی پەرلەمان، هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی و کاراکردنەوەی خولی نوێی پەرلەمان چڕتر بوونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *