گشتی

لە سلێمانی پڕۆژەی ئافرەتان و زەوی دەستی پێکرد

لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانی، لە چوارچێوەی قۆناغی دووەمی پڕۆژەی ئافرەتان و زەوی بۆ کشتوکاڵ، دەستکرا بە دابەشکردنی بنەتۆ بەسەر جووتیارانی ئافرەتدا، بە مەبەستی بەهێزکردنی ڕوڵی ئافرەتان لە کەرتی کشتوکاڵ و دەستەبەرکردنی سەربەخۆیی ئابوورییان.

ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی سلێمانی بەڕێوەدەچێت. ئامانجی سەرەکیی تیشکخستنە سەر ڕۆڵی مێژوویی ئافرەتانە لە گوندەکاندا تاوەکو ببنە خاوەن داهاتی سەربەخۆی خۆیان، بەتایبەتی لە ڕێگەی بەرهەمهێنانی گەنمەوە.

لە سەرەتای قۆناغی دووەمدا، بنەتۆ بەسەر ١٠ جووتیاری ئافرەتدا دابەش کراوە و بڕیارە لە قۆناغەکانی داهاتوودا ژمارەیەکی زیاتر ئافرەت بگرێتەوە. جگە لە بەخشینی بنەتۆ، ڕێنماییی تەواو لەسەر چاندن، کۆکردنەوەی بەرهەم و ساخکردنەوەی لە بازاڕەکاندا پێشکەشی بەشداربووان دەکرێت بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەکی داهاتی بەردەوام بۆیان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *