گشتی

گەنجێک بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە مزگەوتەکان بە ناوی داعشەوە دەستگیر کرا

پۆلیسی گەرمیان گەنجێکی تەمەن 20 ساڵی دەستگیر کرد کە لە کاتی نوێژی هەینیدا لە قەزای کفری، بە ناوی ڕێکخراوی داعشەوە نامەی هەڕەشەی بۆ گوتارخوێنی چەند مزگەوتێک ناردبوو.

سۆران محەممەد غەریب، گوتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند کە تۆمەتبارەکە لە کاتی نوێژی هەینیدا چۆتە نێو چەند مزگەوتێکی کفری و کاغەزێکی بە ناوی «دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)»ـەوە داوەتە دەست گوتارخوێنەکان، و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەمانچەی پێ بووە.

پۆلیس ئاماژەی بەوە دا کە بۆ لێکۆڵینەوەی زیاتر و ئاشکراکردنی ڕووداوەکە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کراوەتەوە و تۆمەتبارەکە ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *