سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایدەگەیەنێت کە تا ئێستا وردبینی لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەکراوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت پرۆسەکە لە مانگەکانی ڕابردوو خێراتر بێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ی تشرینی یەکەمی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، دوای پەیوەندیکردنیان بە وەزارەتی دارایی عێراقەوە، پێیان ڕاگەیەندراوە کە تا ئێستا پێداچوونەوە لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمدا نەکراوە.
ناوبراو ئاشکراشی کرد کە پرۆسەی پێداچوونەوەکە لەلایەن بەشی بودجە لە وەزارەتی دارایی عێراق بەڕێوە دەچێت. لەگەڵ ئەوەشدا، سەرچاوەکە جەختی لەوە کردەوە کە پێشبینی ناکەن کارەکانی پێداچوونەوە بکەوێتە دوای تەمویلی تەواوی وەزارەت و دامەزراوەکانی عێراق و وەک مانگەکانی ڕابردوو دوا بکەوێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی و ئابووری لە کۆتایی هەفتەی ڕابردووەوە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە.
