یادی 20 ساڵەی کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی دەکرێتەوە

بەبۆنەی ساڵیادی کۆچی دوایی مەزیە فەریقی، ئەمڕۆ لە تەلاری هونەری سلێمانی کۆنسێرتێک بە ئامادەبوونی هونەرمەند “لەیلا فەریقی” و چەند هونەرمەندێکی دیکە بەڕێوە دەچێت.

مەرزیە فەریقی لە 22ـی ئایاری ساڵی 1958، لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە

هونەرمەندی دێرینی کورد مەرزیە شەهاب عەبدوڵا ناسراو بە (مەرزیە فەریقی)لە 22ـی ئایاری ساڵی 1958، لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە مەریوان تەواوکردووە و ھەر لە تەمەنی نۆ ساڵییەوە حەزی لە گۆرانی گوتن و شانۆ بووە. چەندین جار لە قوتابخانەکەیاندا لە بۆنە و جەژنەکاندا بەشداری کردووە و لە تیپی شانۆشدا چالاکی نواندووە.

کۆتایی ساڵانی 1970 چووەتە شاری سنە و خوێندنی تەواوکردووە و بووەتە مامۆستا، پاشان ساڵی 1978 لەگەڵ ھونەرمەندی ناسراوی کورد، ناسڕی ڕەزازی ژیانی هاوسەرگیرییان پێک هێناوە.

ساڵی 1977 لە قۆناغەکانی خوێندنی مامۆستاییدا لەگەڵ (کۆڕی موزیکی ڕادیۆی سنە)، چەندین جار لە سەر تەختی شانۆ گۆرانیی چڕیوە، پاش خەباتی شاخ و بەجێھێشتنی وڵات، لە سوێد نیشتەجێ بوون.

لە 18ـی ئەیلولی 2005 لەژێر نەشتەرگەری دڵ و بەهۆی هەڵەیەکی پزیشکییەوە لە وڵاتی سوێد کۆچی دوایی کردووە و لەسەر داوای خۆی هێنرایەوە بۆ سلێمانی و لە گردی سەیوان بەخاک سپێردراوە.

هونەرمەند خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەرییە، لەوانە:

“لەو ڕۆژەوە”

“لە یارەوە”

“هەموو شەو”

“بەڵێن بدە”

“ئەگەرچی شەو”

“شەش پەپوولەکەی گۆشەی باخەکەم”

“هەڤاڵی پێشمەرگە”

“ئەزیزم بۆچی تۆراوی”

“هەوری پایز”

“خۆشم ئەوێی”

“هیوا مەگری”

“لە کۆتایی نامەکەتا”

“بێ تۆ”

“وەرە یارم”

“کانی کانی”

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان