بە بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ماوەی 9 ڕۆژ بەهۆی پێویستی بە خوێندنگەكان بۆ بەكارهێنانی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەنگدانی گشتی، پشوو دەبێت.
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: “بەهۆی بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت و گشتی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی 9 رۆژ دەرگای خوێندنگەكان دادەخرێت و پشووی ناوەندەکانی خوێندن دەبێت، كە لە 5 بۆ 13 ی تشرینی دووەمی 2025 دەبێت.”
رۆژی 5ی تشرینی دووەم تا 13ی تشرینی دووەمی 2025، خوێندنگەكان بۆ پڕِۆسەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنرێت”.
جومانە غەلاوی، وتەبێژی کۆمسیۆنی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: لەو ماوە دیاریکراوەدا باڵەخانەی خوێندنگەكان ئامادە دەکرێن لە ڕووی هونەری و لۆجستییەوە بۆ ئەنجامدانی دەنگدانی تایبەت لە ٩ی تشرینی دووەمی 2025و دەنگدانی گشتی لە 11ی تشرینی دووەمی 2025.