گشتی

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی سێ تـیرۆریستی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی ‌گشتیی ئۆپەڕاسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان توانیان لەسنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی سێ تیرۆریست دەستگیربکەن.

لەڕۆژی 18ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەرایەتی ‌گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش هەرێم و بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و دژەتیرۆری کەرکوکی سەربەوەزارەتی ناوخۆی عێراق بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان لەسنووری پارێزگای کەرکوک تیرۆریستێک دەستگیربکەن و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و دانپێدانانی تیرۆریست و لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد توانرا شوێنی دوو تیـرۆریستی تر لەسنووری پارێزگای سلێمانی دەستنیشان بکرێت و دەستگیربکرێن.

ئەو تیرۆرستانە لەماوەی ڕابردوو چەکداری داعـش بوون و کاری ڕێکخراوەییان بۆ داعـش کردووە و لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بیری توندڕەویان بڵاوکردووەتەوە و دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی ‌گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و هاوپەیمانان-هێزی تایبەتی ئەمریکا، توانیان لەسنووری ناوچەی شوان کێوماڵی بەرفراوان ئەنجام بدەن و چەندین شوێن و حەشارگەی تیـرۆریستان لەناوبەرن.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە21 ی ئەیلولی 2025 بەڕێوەبەرایەتیی ‌گشتیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئاسایش بەهەماهەنگیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان و هاوپەیمانان- هێزی تایبەتی ئەمریکا، لە سنووری ناوچەی شوان کێوماڵی بەرفراوانیان ئەنجامداوە و چەندین شوێن و حەشارگەی تیرۆریستانیان لە نێوبردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *