وەزارەتی بازرگانیی عێراق پرۆژەی هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی بۆ خاوەن پێداویستیی تایبەت و فەرمانبەران ڕاگەیاند.
هاشم محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی لە وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاشکرای دەکات کە کۆمپانیاکەیان گرێبەستی راستەوخۆی لەگەڵ فرۆشیارانی رەسەنی ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی کردووە بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێل بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و فەرمانبەران دابین بکات.
ئۆتۆمبێلەکان بەگوێرەی یاسا و رێنماییەکانی گومرگی عێراق و بە ستانداردی داواکراوی عێراقی دەهێنرێن و ڕەچاوی هەموو مەرجەکان کراوە.
لەڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوەشکراوە، سەرەتا دوو بۆ سێ هەزار ئۆتۆمبێل هاوردە دەکرێت، دواتر هەریەک لە وڵاتانی چین و ئەڵمانیا لە پلانی وەزارەتەکەیاندایە بۆ ئەنجامدانی گرێبەستی کڕینی ئۆتۆمبێل، لە قۆناغی داهاتووشدا فەرمانبەرانی حکومەت بەگشتی دەتوانن سوودمەندبن لە کڕینی ئۆتۆمبێلی هاوردەکراوی وەزارەتی بازرگانیی عێراق.