گشتی

ئەو چەکدارانە دەستگیرکران کە تەقەیان لە بنکەی پۆلیس کردبوو

دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی، دوو چەکدار هەڵدەکوتنە سەربنکەی پۆلیسی چوارچرا، دوای ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیربکرێن.

ئەمرۆ سێشەمە،23ی ئەیلولی 2025، دوو چەکدار تەقەیان لەبنکەی پۆلیسی چوارچرا کرد و دوای ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری لەگەڵ پاسەوانەکانی ئەو بنکەیە توانرا هەردوو چەکدارەکە دەستگیربکرێن لەلایەن هێزەکانی پۆلیس، هاوکات کارمەندێکی پۆلیس لەڕووداوەکەدا برینداربوو.

لەسەر ئەم ڕووداوە دەستبەجێ هێزەکانی ئاسایش بەمەبەستی هاوکاریکردنی هێزەکانی پۆلیس دەگەنە شوێنی ڕووداوەکە و دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی سەرەتایی لەگەڵ تۆمەتباران دانیان بەوەداناوە کە هەڵگری بیری توندڕەوین.

دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، لەئێستادا هەردووک تۆمەتبار بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *