گشتی

موفتی سعودیە کۆچی دوایی کرد

شێخ عەبدولعەزیز بن عەبدوڵلا شێخ موفتی گەورەی سعودیە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کۆچی دوایی کرد.

شێخ عەبدولعەزیز لە دایکبووی ساڵی 1943ە ، سەرۆکی دەستەی موفتیانی وڵاتی سعودییە و لە هەمان کاتدا ئەندامی هەمیشەیی دەستەی باڵای موفتیانی جیهانیی ئیسلامی بوو.

شێخ عبدولعزیز بەوە ناسرابوو کە زۆر نزیکی “محەمەد بن سەلمان”، شازادەی جێنشینی وڵاتی سعودیە بوو، بەشێک لە فەتواکانی وڵاتی سعودیە و کرانەوەی بە ڕووی جیهاندا لەلایەن شێخ عەبدولعەزیز بۆ دەرکرابوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *