گشتی

ئەکبەری حاجی ڕۆستەم کوژرا

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەکاتژمێر (06:00)ی ئێوارەی ئەمڕۆ، (ئەکبەری حاجی رۆستەم) کەسایەتی دیاری ناوچەی گەرمیان و کادری پارتی دیموکراتی کوردستان، کوژراوە و تەرمەکەی لەباخەکەی خۆی لە گوندی (ئۆمەربل)ی سەر بە کفری دۆزراوەتەوە.

بەپێی سەرچاوەیەک کە دەست سلێمانی دەیلی کەوتووە، ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ماوەی چەند مانگێکە کێشەی زەویی و زاریان لەگەڵ خانەوادەیەکی عەرەبدا هەیە لە گوندی ئۆمەربل.

هەروەها ئەکبەری حاجی ڕۆستەم کێشەیەکی تری خێزانیشی هەبووە لەگەڵ کەسێکی نزیکی خانەوادەکەی.

لەئێستادا هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و بەپێی پشکنینەکان فیشەکێک بەر نێوچاوانی کەوتووە. 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *