ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی 2025، ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕایگەیاند:” ئەمساڵ حكومەتی ھەرێم دەستی بە دابینكردنی نەوت كردووە و رۆژانەش نەوتمان بەدەستدەگات”.
ئاری کاکەشین گوتی: “چاوەڕواندهكرێت رێنماییمان بۆ بێت، بۆ ئەوەی پێش كۆتایی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داھاتوو، دەست بەدابەشكردنی نەوت بكهین”.
دابەشکردنی نەوت ھاوشێوەی ساڵی رابردوو، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكات و دواتریش لەناوشار دەستپێدەكات، ئەگەر نەوتی پێویست بەردەست بێت، لەگەڵ ناوچە شاخاوییەكان لەناوشاریش نەوت دابەشدەكرێت.”
حكومەتی ھەرێمی کوردستان هەوڵدەدات بە نرخێكی گونجاو نەوت بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشبکرێت بهڵام تائێستا نرخ دیارینهكراوه”.