گشتی

شاسوار عەبدولواحید پێنج مانگ زیندانی دەکرێت

دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزاکەی سەر شاسوار عەبدولواحیدی پەسەندکرد و داواکاری کەمکردنەوەی سزاکەی ڕەتکردەوە.

ئەمرۆ یەکشەمە، 21ی ئەیلولی 2025، دادگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی سزای سەر شاسوار عەبدولواحیدی پەسەندکرد و داواکاری کەمکردنەوەی سزاکەی ڕەتکردەوە.

لەماوەی پێشوو پارێزەرانی شاسوار عەبدولواحید، لە دادگای تێهەڵچوونەوە تانەیان لە بڕیارەکە دابوو، داوای کەمکردنەوە سزاکەی و مانەوەی لە زیندان کرابوو، بەڵام ئەمرۆ دادگای تێهەڵچوونی سلێمانی بڕیارەکەی پەسندکرد و دوای کەمکردنەوەی سزاکەی ڕەتکردەوە.

12ی ئابی 2025 شاسوار عەبدوڵواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەلایەن هێزی پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکرا و هۆکاری دەستگیکردنی بەهۆی ئەو سکاڵایانە بوو لە دادگا لەسەری بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *