گشتی

پۆلیسی هاتوچۆ لە سلێمانی بڵاوەی پێکرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت؛ سەرەڕای خۆڵبارین و ناھەمواری کەشوھەوا لەخزمەتکردنی ھاووڵاتیان بە پەرۆشەوە بەردەوامین.

هاتوچۆی سلێمانی چەند رێنمایەکی بۆ شۆفێران بڵاوکردوە و داوای کرد لەکاتی خۆڵباریندا ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:

  1. پێویستە خێراییەکەت کەم بکەیتەوە لەکاتی خۆڵبارینی چڕ لەبەرئەوەی ئاستی بینین کەم دەبێتەوە.
  2. ماوەی سەلامەتی لە نێوان ئوتومبیلی خۆت و ئۆتۆمبێلی بەردەمت بپارێزە.
  3. پێویستە دەبەی ئاوی فڵچەکان بەشی پێویستی ئاوی تێدا بێت و فڵچەکان بە باشی کار بکەن بۆ پاککردنەوەی جامی پێشەوە.
  4. تا دەکرێت لە کاتی شەودا گەشت ئەنجام مەدە بەتایبەت گەر خۆڵبارینەکە چڕ بوو.
  5. ئەگەر زۆر پێویست نەبێت باشتر وایە تاکۆتایی ئەم شەپۆلە خۆڵبارینە گەشت و شۆفێری نەکەیت لە ڕێگاوبانی دەرەوەی شارەکان و لەئەگەری شۆفێری لەو رێگایانە پێویستە باپەبەندبونێکی زیاتر ھەبێت بە خێرایی دیاریکراوەکان و ڕووناکی نزم داگیرساو بێت و بە ھیچ شێوازێک کرداری تێپەڕاندنی ھەڵە و مەترسیدار ئەنجام نەدرێت .
  6. لەکاتی حاڵەتی نەخوازراو دەکرێت شۆفێران داوای ھاوکاری لە بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بکەن ئەویش لەڕێگەی ھێڵی گەرمی کۆنتڕۆڵی ھاتوچۆ بەژمارە 188.

ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی خۆڵبارین سلێمانی و ناوچەکەی گرتوەتەوە و ڕادەی بینین زۆر کەم بووە و بەگوێرەی ڕاپۆرتی کەشناسی سبەی نیوەرۆ شەپۆلەکە کۆتای دێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *