دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە چەند گوندێکی سنووری پێنجوێن کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو گەنج سووتان، بەیانی ئەمڕۆ یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 24ی ئەیلوول، یەکێک لە بریندارانی ئاگرەکەی پێنجوێن بەناوی ئالان عەلی تەمەن 25 ساڵ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە کە نزیکەی لە 75٪ی جەستەی سووتابوو لەنەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی ئەمساڵدا ئاگرێکی گەورە گوندەکانی دەوروبەری پێنجوێنی گرتەوە و بەهۆیەوە پوش و پاوانێکی زۆری سنوورەکە سووتا و دوو گەنجیش بەناوەکانی ئالان عەلی و بێستون عبداللە سووتان و بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانە.
ئەو گەنجەی لە ئاگرەکەی پێنجوێن سووتا گیانی لەدەستدا