گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، رۆژی 16ی ئەیلوول کاژێر 09:30ی شەو، تەرمێک لە چیای ئەزمەڕ دۆزرایەوە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند، “تەرمەکە دۆزراوەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا ناسنامەکەی دیار نییە و نازانرێت هۆکاری گیان لەدەستدانیشی چی بووە.”
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، تەرمەکە بۆ توێکاری ڕەوانەی پزیشکیی دادی سلێمانی کراوە و دوای لێکۆڵینەوەکان ناسنامەکەی ئاشکرا دەکرێت.