دوای سکاڵای پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، وەزیری ناوخۆی عێراق بڕیاریدا بە لادانی بەڕێوەبەری نفوسی خانەقین و گواستنەوەی ڕاژەكەی بۆ بەغدا.
کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فڕاكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند: “دوابەدوای هەوڵەكانمان لەسەردانیكردنی خانەقین و ناردنی نووسراوی ڕەسمی بۆ وەزیری ناوخۆی عێراق و دەستەی نەزاهەی فیدراڵی لەبارەی بوونی گەندەڵی و بەرتیلخواردن لە فەرمانگەی نفوسی خانەقین، عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆ بڕیاریدا بەلابردنی بەڕێوەبەری نفوسی خانەقین و گواستنەوەی ڕاژەكەی بۆ بەغدا.”
هەروەها دەشڵێت: پەیوەندییمان بە بەڕێوەبەری گشتی نفوسی دیالەوە كرد، جەختمان كردەوە كە پێویستە بەڕێوەبەری نوێ بنەبڕی بەرتیل و گەندەڵی بكات و هاوسەنگی ڕابگرێ لە خانەقین كە ناوچەیەكی هەستیارە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە ڕۆژانە هاووڵاتیان پەیوەندییان پێوە دەكردن و داوای بەرتیل و پارەیان لێدەکرا.