درەنگانی دوێنێ شەو لە کاتی وەرزشکردن سەگێک پەلاماری جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی دەدات و برینداری دەکات.
دوێنێ شەو سەگێک پەلاماری دکتۆر هێرش سەید سەلیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی دەدات و قاچی بریندار دەکات.
بەپێی زانیارییەکان، دکتۆر هێرش لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەری پزیشکی وەردەگرێت.