گشتی

قوباد تاڵەبانی: چارەسەری بنەڕەتی کۆچی نایاسایی رەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەرپرسی نوێنەرایەتی یەکێتی ئەورووپا لە هەرێم، گفتوگۆیانکردووە دەربارەی چارەسەری کۆچی نایاسایی و رایگەیاند، چارەسەری بنەڕەتی کۆچی نایاسایی رەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجان .

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی نوسینگەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەی لەگەڵ رالف شرۆیدەر، بەرپرسی نووسینگەی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەورووپا جەختیان کردەوە، کە چارەسەری بنەڕەتی بۆ کۆتاییهێنان بە دیاردەی کۆچی نایاسایی، گەشەپێدانی ئابووریی هەرێم و رەخساندنی هەلی کارە بۆ گەنجان.

لە بەشێکی دیکەی رایگەیەندراوەکەی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیراندا ئاماژە بەوەشکراوە، جەختیانکردووتەوە کە وەبەرهێنان و بەشداریکردنی لە پرۆسەی گەشەپێدانی کوردستاندا، جگە لەوەی لە رووی ئابووری و بازرگانییەوە سوودێکی زۆر بە یەکێتیی ئەورووپا دەگەیەنێت، کاریگەریی گەورەشی دەبێت لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی کۆچی نایاسایی گەنجانی کورد بۆ ئەورووپا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *