گشتی

دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ و کۆنسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبوونەوە

دەرباز کۆسڕەت ڕەسوڵ و ئەندرو بیزلی، کونسوڵی گشتیی بەریتانیا کۆبوونەوە و پرسی هەولێر-بەغداد’یان تاوتوێ کرد.

لە کۆبوونەوەکە، دەرباز کۆسڕەت ڕەسوڵ، لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگەیاند: لەگەڵ ئەندرو بیزلی، كونسوڵی گشتیی بەریتانیا لەهەرێمی كوردستان جەختمان لە چارەسەكردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغداد لەڕێگەی گفتوگۆو لێكتێگەیشتنی هاوبەش لەسەر بنەمای دەستوور کردەوە، هاوکات، باسمان لە پاراستنی مافەكانی كورد كرد لەناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان کرد.

هەروەها دەشڵێت: لەبارەی دۆخی ناوچەكە و پرسە سیاسییەكان، هاوڕابووین كە هاودەنگی هێز و لایەنە سیاسییەكان لەسەر بنەمای پێكەوەژیان و ڕێزگرتن لە بۆچوونی یەكتر زامنی ئاسایش و ئارامییە لە وڵاتدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *