بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان سەردانی مەحموود سەنگاوی کرد و پرسە و سەرەخۆشی لە هەڤاڵ مەحموود سەنگاوی کرد، بەبۆنەی کۆچی دوایی (کەریم حاجی حەمەئەمین سەنگاوی) برای.
لە سەردانەکە، سەرۆکی یەکێتیی و عەدنان حەمەی مینا و پۆلو شاڵاو عەلی عەسکەری، لێپرسراوی هەواڵگریی هێزەکانی 70ـی پێشمەرگە، ئامادەبوون و پرسە و سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو کرد.
لە دیدارەکە، بافڵ تاڵەبانی ستایشی خانەوادە و بنەماڵە سەربەرزەکەیانی کرد کە نموونەیەکی باڵان لە خەبات و تێکۆشانی کوردایەتیدا و هیوای خواست ئەمە دوایین ماتەمیان بێت و خوای گەورە سەبووری و ئارامییان پێببەخشێت.