دوێنێ دووشەممە، 1ی 9ی 2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە موحەممەد ئەلحەسان، نوێنهرى تايبهتى سكرتێرى گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان له عێراق کرد و کۆمەڵێک پرسیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی جەختی لە پێویستیی سەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە دامەزراوەکان کرد و ڕایگەیاند، ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا لە سلێمانی ڕوویدا، لەپێناو چەسپاندنی سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیاری دادگا و پاراستنی ئارامی و ئاسایشدا بووە.
هاوکات، گوتی: وەک چۆن سلێمانی بە شاری ئازادی، ئازادی کاری سیاسی و ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستان عێراق ناسراوە، لە ئێستا و لە داهاتووش بە شاری ئازادی دەمێنێتەوە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا ڕێگە بە دروستبوون و جموجوڵی میلیشیا و هێزی چەکدار لە دەرەوەی یاسا نادرێت.
سەبارەت بە دەستگیراوەکانیش گوتی: بەشێوەیەکی یاسایی مەمەڵەیان لەگەڵ دەکرێت و وەک هەر تۆمەتبارێکی دیکە مافە یاساییەکانیان دەپارێزرێت.