گشتی

بەهۆی شەڕەچەقۆ کەسێک لەنزیک ڕووباری سیروان کوژرا

پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو لەنزیک ڕووباری سیروان شەڕەچەقۆ لەنێوان دوو گەنج ڕوویدا، لەئەنجامدا یەكێكیان بەناوی ( ڕێكارعوسمان) لەدایكبووی 2007، دانیشتووی كەلار گەڕەكی گۆران بەهۆی بەركەوتنی چەقۆوە گیانی لەدەستدا و بکوژیش برینداربوو.

هەروەك پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی پێداوە، لەئێستادا بریندارەكە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەندكراوە، هاوکات، پۆلیسی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان لەسەر ڕووداوەكە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *