ئیدارە و دارایی گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 120 ملیۆن دینار بۆ خۆبەخشانی نەخۆشخانەی سلێمانی تەرخان دەکات.
د.ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: “نزیكەی 120 ملیۆن دینار لەلایەن ئیدارە و دارایی گشتیی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ كارمەندانی خۆبەخش لە نەخۆشخانەكانی شار، هیوا و منداڵان، خەرج دەکرێت. لە هەولێریش باسی ئەكەم ئەڵێن لای ئێمە ئەم شتانە نییە.”
هەروەها دەشڵێت: لە هەولێر زیاتر لە 50%ی خزمەتگوزاریی كەرتی گشتیی نەماوە و هەمووی خزمەتگوزاریی كەرتی تایبەتە.