گشتی

وادەی تەواوبوونی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی ڕاگەیەندرا

کارکردن لە بەشێکی شەقامی 100 مەتریی شاری سلێمانی بەرەو تەواوبوون دەچێت و بڕیارە ئەم ساڵ بەشێکی بەڕووی شۆفێراندا بکرێتەوە.

شەقامی 100 مەتریی سلێمانی کە بە “ئۆتۆبانی بابان”یش ناسراوە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی حکومەت بۆ کەم کردنەوەی جەنجاڵی ناو شار کە درێژیەکەی 32 کیلۆمەترە، لە ئێستادا 27 کیلۆمەتری شەقامەکە تەواو بووە و بەپێی ئەو زانیاریانە دەستی “سلێمانی دەیلی”کەوتووە بڕیار وایە کۆتای ئەمساڵ ئەو بەشەی تەواوبووە بە ڕووی شۆفێران بکرێتەوە.

لە ئێستادا 77% پرۆژەکە تەواو بووە و بڕیار وایە لە مانگی نۆی ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە بەتەواوی بەڕووی شۆفێران بکرێتەوە.

پڕۆژەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی، 7 یەکتر بڕ، پێنج ئەندەرپاس، چوار پرد و فلای ئۆڤەرێکی تێدایە.

ئۆتۆبانی بابان لە 11-7-2020 بەردی بناغەی دانرا، بە ‌چە‌ند قۆناغێك جێبە‌جێ دە‌كرێت، گوژمەی پڕۆژەکە 400 ملیار دینارە و بڕیار بوو لە ‌ماوە‌ی هەزار و 100 ڕۆژ واتا تاوەکو 30-8-2023 تەواو بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *