ئەمڕۆ دووشەممە، 25ی 8ی 2025، بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی کۆنفڕانسی یادی 11 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان لە هەولێر بەڕێوە چوو و دوای کۆنفڕانسەکەش کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی سازکرا و لەلایەن ڕۆژنامەنووسان چەند پرسیارێکی ئاڕاستە کرا، کە یەکێکیان دەربارەی ڕووداوەکەی لالەزار بوو.
سەبارەت بە ڕووداوەکەی لالەزار، نێچیرڤان بارزانی گوتی: “پێویستە یاسا سەروەر بێت و بە شێوەیەکی یاسایی ئەم بابەتە چارەسەر بکرێت، ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان و سەروەریی یاساییە.”
ئەمە لە کاتێکدایە کە ڕووداوەکەی لالەزار شەوی پێنجشەممەی ڕابردوو ڕوویدا و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی دیکەی حکومی جەختیان لە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان کردەوە.