گشتی

سکاڵایەکی تر لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکرێت

بەهۆی چەند کێشەیەکی یاسایی چاڤی لاند، بەڕێوبەرایەتیی گشتیی باجەکان سکاڵا لە شاسوار عەبدولواحید تۆمار دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیى گشتیى باجەکان و خانووبەرەى میرى دەڵێت: پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند دوو ملیار دینار باج قەرزارە لەبەر ئەمەش سکآلامان لە دژی شاسوار عەبدولواحید تۆمار کردووە، هاوکات، داوای داخستنی پڕۆژەکە دەکەین.

لە نووسراوەکەدا بەڕێوەبەرى گشیتى باجەکان داواى لە قایمقامییەتى سلێمانى کردووە بەگوێرەى بڕیارى ئەنجوومەنى وەزیران، ژمارە 13 لە 7ـى ئابى 2019 چاڤى لاند دابخات.

لەگەڵ ئەوەشدا قایمقامییەکی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات کە داخستنی چاڤی لاند ئەگەرێکی لاوازە چونکە پشکی هاووڵاتییانی دیکەی تێدایە و پێویستە بە شێوەیەکی یاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *