گشتی

قوباد تاڵەبانی بە پەیامێک یادی 11 ساڵەی جینۆسایدی ئێزدییەکان دەکاتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئێزدییەکان پەیامێک بڵاودەکاتەوە و دەڵێت:

“لە یازدەیەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژیی خوشک و برایانی ئێزدیماندا، یادی هەموو قوربانییانی ئەو تاوانە گەورە و لەبیرنەکراوە بەرز رادەگرین و سڵاو دەنێرین بۆ کەسوکاری سەربەرزیان”.

“لە مێژووی دوور و نزیکدا ئێزدییەکان دەیان جار کەوتوونەتەبەر شاڵاوی رەشەکوژی و جینۆسایدەوە، کە دوایین جار بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە هەوڵی سڕینەوە و لەناوبردنیان درا”.

هاوکات، قوباد تاڵەبانی جەختی لە یەک دەنگی پێکهاتەکانی گەلی کوردستانی کردەوە و دەڵێت: “بۆ ئەوەی جارێکیتر رووبەڕووی هیچ جۆرە ستەم و نادادییەکی تر نەبنەوە، ئەرکی ئەخلاقی و نیشتمانیی تەواوی پێکهاتەکانی گەلی کوردستانە لەمەودوا بە هەموو تواناوە پشتوپەنایان بین و داکۆکیکاری سەرسەختی مافەکانیان بین”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *