گشتی

پێنج شاخەوانەکەی چیای هەڵگورد بە سەلامەتی ڕزگار کران

ئەو پێنج شاخەوانەی لە چیای هەڵگورد ون بوبوون، لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران و چۆمان بە سەلامەتی دۆزرانەوە و ڕزگار کران.

رەوەند هاودیانی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، ڕایگەیاند دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی (6ی تشرینی دووەمی 2026)، ئاگادار کراونەتەوە لە ونبوونی پێنج ئەندامی گرووپێکی شاخەوانیی حەوت کەسیی خەڵکی دهۆک، کە بەهۆی دروستبوونی تەمومژ، کڕێوە و خراپیی کەشوهەوا لە لووتکەی چیای هەڵگورد ڕێگەیان لێ تێکچووبوو.

گوتەبێژی بەرگریی شارستانی ئاماژەی بەوەش کرد، دەستبەجێ پێنج تیمی بەرگریی شارستانیی سۆران بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەرگریی شارستانیی چۆمان گەیشتنە ناوچەکە، و دوای گەڕانێکی چڕ لە نێو بەفر و تەمومژدا توانییان شاخەوانەکان بدۆزنەوە و بە سەلامەتی بیانگەڕێننەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *