یەکەمین دیداری کوردناسی لەناو زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستیپێكرد، كە گفتوگۆ و وتوێژ لەبارەی کوردناسییەوە دەكرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەمە 25ی ئەیلولی 2025، یەکەمین دیداری کوردناسی لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی دەستپێدەکات، بۆ ماوەی سێ رۆژ، توێژەران، نووسەران و هونەرمەندان لە کوردستان و جیهانەوە کۆدەبنەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر مێژوو، فەرهەنگ و ناسنامەی کورد.
لە دیداری کوردناسی، کۆمەڵێک بابەتی زانستی و کلتوری و ئەدەبی تایبەت بەمێژووی کورد پێشکەش دەکرێت و دیدارەکە بۆ زیاتر ئاشناکردنی کوردە بەمێژوو و فەرهەنگی خۆی و ناساندنی بە نەتەوەکانی دیکە.
لە دیداری کوردناسی میوانداری کۆمەڵێک کەسایەتی و هونەر دۆست دەکرێت، لەسەر ئاستی رۆژهەڵات و جیهان کۆمەڵێک شرۆڤەکاری تایبەت بە پرسی کوردناسی و مێژووی کورد و سەرهەڵدانی ئەدەب و کلتوری کوردی شرۆڤە دەکەن و چەند پێشانگایەکی شێوەکاری و کۆنسێرتی موزیک و گۆرانی پێشکەش لە کۆنفرانسەکە.
دیداری کوردناسی لە زانکۆی سلێمانی بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانە لە کاتژمێر 9:30 بەیانی تاوەکو کاتژمێر 5:00 بەردەوام دەبێت.

