ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان 142هەمین هەفتانەی دیجیتاڵی خۆی بڵاوکردەوە.
بڵاوكراوە ئەلیكترۆنییەكە کە بە زمانی ئینگلیزییە، بابەتە گرنگەکانی هەفتە لە خۆدەگرێت و بە شێوەی ئەلیكترۆنی بڵاودەكرێتەوە، بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی سیاسیی و میدیایی فەرمیی یەكێتییه بە جیهانی دەرەوە.
بڵاوکراوەکە یەكەم جارە لە مێژووی تەمەنی ماڵپەڕەکە لە بەشی ئینگلیزی دادەنرێت و لە چوارچێوەی بایەخپێدانی مەكتەبی ڕاگەیاندندایە بە گەشەپێدانی بڵندگۆ میدیاییەكانی، بەو پێیەی پێگە ئەلیكترۆنییە جیهانییە بەناوبانگەكان بایەخ بەم شێوازە دەدەن.
بۆ بینینی بڵاوکراوەکە کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە: