گشتی

پڕۆژەی پەینی سروشتی لە سلێمانی ڕادەگەیەندرێت

کۆلێژی زانستە ژینگەییەکانی زانکۆی سلێمانی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ رێکخراوی خۆراکی جیهانی، لە چوارتا پرۆژەیەکی پەینی ئەندامی بڕشت ڕادەگەیەنێت و دەبێتە شۆڕشێکی سەوز لە پارێزگاکە.

ئەمڕۆ لە سلێمانی هەنگاوێکی گرنگ بۆ کشتوکاڵی گونجاو دەنرێت و کۆلێژی زانستە ژینگەییەکانی زانکۆی سلێمانی، بە هەماهەنگیی لەگەڵ رێکخراوی خۆراکی جیهانی، لە چوارتا پرۆژەیەکی پەینی ئەندامی بڕشت ڕادەگەیەنێت. ئەم پڕۆژەیە پاشماوەی ئاژەڵی و ڕووەکی دەگۆڕێت بۆ پەینێکی کوالێتی بەرز، هاوکات، دەبێتە جێگرەوەیەکی گرنگ بۆ پەینە کیمیاییە زیان بەخشەکان.

ئەوەی جێگای باسە ئەم پرۆژەیە ڕاهێنان بە جووتیارانی گوندەکانی ناوچەکە دەکات و لە چوارچێوەی پرۆژەکەدا چەند خولێکی تایبەتیان دەکرێتەوە و فێریان دەکەن کە چۆن بە شێوەیەکی دروست و کارا ئەم پەینە ئەندامییە بەکاربهێنن، هاوکات، پەینەکە بە دیاری دەبەخشرێتە جووتیاران.

بوونی ئەم پڕۆژەیە دەبێتە کەمکردنەوەی پشتبەستن بە پەینی هاوردەکراو کە لە ئامارێکدا هاتووە ساڵانە نزیکەی 500 هەزار تۆن پەینی کیمیایی هاوردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت، کە 200 هەزار تۆنی لەناوخۆدا بەکاردەهێنرێت و ئەوەی دەمێنێتەوە ڕەوانەی شارەکانی دیکەی عێراق دەکرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *