گشتی

سەرۆکی یەکێتی پێشوازیی لە حاکم قادر حەمەجان کرد

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە دەباشان پێشوازیی لە تێکۆشەری دێرین، حاکم قادر حەمەجان کرد.

لە دیدارەکە، بافڵ تاڵەبانی ستایشی حاکم قادر حەمەجانی کرد کە بەشێکی گرنگە لە مێژووی پڕ شانازی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و خزمەتەکانی بۆ کوردستان جێگەی رێز و پێزانینە، هەروەها گوتی: “ئەمڕۆش یەکێتی سوود لە ئەزموون و خزمەتەکانی هەموو ئەو هەڤاڵانەی وەردەگرێت کە بەشێک بوون لە خەباتی شۆڕشی نوێ و قوربانییان بۆ گەلەکەمان داوە.”

لای خۆیەوە، هەڤاڵ حاکم قادر حەمەجان جەختی کردەوە کە لەسەر هەمان ڕێبازی مام جەلال درێژە بە خەبات دەدات و هەر کار و هەنگاوێک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و یەکێتیدا بێت وەک هەمیشە بە دڵسۆزییەوە ڕایدەپەڕێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *