گشتی

لە کفری ژنێک کوژرا و دوو پیاویش برینداربوون

شەوی ڕابردوو لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ژنێک کوژرا و دوو پیاویش برینداربوون.

شەوی ڕابردوو لە قەزای کفری سەر بە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ژنێک کوژرا و دوو پیاویش برینداربوون. بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار ڕایگەیاند: “بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێ بریندار لە کفرییەوە هێنرانە نەخۆشخانەکەمان کە بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە شەڕ کەوتبووە نێوانیان.”

هەروەها گوتی: ئافرەتەکە ناوی ئاڵا عەباسە و لەدایکبووی ساڵی 2004ـە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، هاوکات، دوو بریندارەکەش ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *