لە ماوەی 13 ڕۆژی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید 30سکاڵای نوێ له‌لایه‌ن خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لانده‌وه له‌سه‌ر سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تۆمار كراون و كۆی سكاڵاكانیش بۆ 70 سكاڵا به‌رزبووته‌وه.
یه‌كێك له‌پارێزه‌رانی خاوه‌ن پشكه‌كانی چاڤی لاند ڕایگه‌یاند: تاوەکوو ئێستا شاسوار عه‌بدولواحید به‌هۆی پشكه‌كانی چاڤی لانده‌وه 70 سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كراوه كه پێشتر 40 سكاڵا بوو و دوای ده‌ستگیركردنی 30 سكاڵای دیکەی له‌سه‌ر تۆمار كراوه.
هەروەها دەڵێت: ئه‌و 70 سكاڵایه ته‌نها له‌سه‌ر پشكهكانهی چاڤی لاند له‌سه‌ر تۆمار كراوه، له‌باره‌ی دۆسییه‌كانی دیکەش وه‌ك قه‌رز یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دروستی كردووه، هێشتا دیارنییه.
رۆژی 12ی 8ی 2025، شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانی له‌سه‌ر چه‌ند سكاڵایه‌ك ده‌ستگیركرا.