جیهانی

پێشکەشکارێکی بەناوبانگ بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ دەرچوو

لەسێدارەدان – Slemani Daily

دادگایەکی میسر سزای لەسێدارەدانی بۆ سارا خەلیفە، پێشکەشکار و ڕاگەیاندکاری پێشووی کەناڵی «ئەلشەرقییە»، دەرکرد؛ دوای ئەوەی بە تۆمەتەکانی بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر و ئەنجامدانی کاری پێچەوانەی ئادابی گشتی تاوانبار کرا.

بەپێی بڕیارەکەی دادگا، سارا خەلیفە بە بەشداربوون لە تۆڕێک تۆمەتبار کراوە کە لە بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستی هەبووە، لەگەڵ تۆمەتی ئەنجامدانی کاری پێچەوانەی ئادابی گشتی و ئابڕووبەرانە.

دادگا دوای لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندنی بەڵگەکان، سزای لەسێدارەدانی بەسەر سارا خەلیفە سەپاند.

سارا خەلیفە لە ساڵانی ڕابردوودا وەک پێشکەشکار لە کەناڵی ئاسمانیی «ئەلشەرقییە» کاری دەکرد. دوای دوورکەوتنەوەی لە کایەی ڕاگەیاندن، ناوی لەگەڵ چەند دۆسیەیەکی یاسایی بەستراوە، تا دەرچوونی ئەم بڕیارەی دادگا کە بووە هۆی دروستبوونی دەنگدانەوەیەکی بەرفراوان لە میدیای ناوچەکەدا

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *