ئابووری

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان و ناوخۆدا بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی

زێڕ

دابەزینی نرخی زێڕ – Slemani Daily

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی حوزەیرانی 2026، نرخی زێڕ لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان دابەزینێکی خێرای بەخۆیەوە بینی؛ بەشێوەیەک نرخی هەر مسقاڵێک زێڕ لە ناوخۆدا نێوان 14 بۆ 16 هەزار دینار دابەزیوە، ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ جێگیربوونی نرخی دۆلار کە 100 دۆلاری ئەمریکی بە 154,850 دینار خەمڵێنراوە.

بەپێی دوایین ئامارەکانی بازاڕی زێڕ، نرخی جۆرە جیاوازەکانی زێڕ بۆ هەر مسقاڵێک کە یەکسانە بە 5 گرام بەم شێوەیەی خوارەوە جێگیر بووە:

 عەیار 24: بە 1,020,000 دینارە لە کاتێکدا ڕۆژی شەممە 1,036,000 دینار بوو.

 عەیار 22: بە 935,000 دینارە لە کاتێکدا ڕۆژی شەممە 950,000 دینار بوو.

 عەیار 21: بە 893,000 دینارە لە کاتێکدا ڕۆژی شەممە 907,000 دینار بوو.

 عەیار 18: بە 765,000 دینارە لە کاتێکدا ڕۆژی شەممە 779,000 دینار بوو.

ئەم شەپۆلی دابەزینە لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا راستەوخۆ بەستراوەتەوە ڕێککەوتنی نێوان ئەمریکا و ئێران و بە گۆڕانکارییەکانی بۆرسەی جیهانی، کە تێیدا نرخی یەک ئۆنسە زێڕ 31.1 گرام دابەزیوە بۆ 4,054 دۆلار، بەپێی بەدواداچوونی شارەزایانی دارایی، زێڕی عەیار 24 زۆرترین کاریگەریی دابەزینی لەسەر بووە کە 16 هەزار دینار دابەزیووە، لە کاتێکدا عەیارەکانی 21 و 18 کەمترین کاریگەرییان بەردەکەوتووە و بۆ هەر مسقاڵێک 14 هەزار دینار لە نرخەکانیان دابەزیوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *