جیهانی

چین یەکەم پێشکەشکاری هەواڵی ڕۆبۆتیی مرۆڤئاسای لە جیهاندا نمایش کرد

ئاژانسی هەواڵی “شینخوا”ی چینی لە میانەی لووتکەی جیهانیی میدیادا لە پەکین، یەکەم پێشکەشکاری هەواڵی “ڕۆبۆتیی مرۆڤئاسا”ی لە جیهاندا ناساند، کە بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای “یوبی تیک” دروست کراوە.

ئەم ڕۆبۆتە پشت بە تەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکرد و مۆدێلی داتای زەبەلاح دەبەستێت بە ئامانجی گواستنەوەی ئەپڵیکەیشنە زیرەکەکان بۆ سیستەمە فیزیکییەکان و کارلێککردنی ڕاستەوخۆ لەگەڵ مرۆڤدا.

شارەزایانی میدیا ئەم هەنگاوە بە وەرچەرخانێکی مێژوویی دەزانن، کە دەبێتە هۆی خێراکردنی بەرهەمهێنانی ناوەڕۆکی هەواڵی بە چەندین زمان و بەرزکردنەوەی توانای کارکردنی ژوورەکانی هەواڵ لە سەرانسەری جیهاندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *