ئەمڕۆ شەممە، 28ی ئازاری 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە نامەیەکی فەرمیدا بە زمانی کوردی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆزی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و هیوای ساڵێکی پڕ لە ئاشتی و تەبایی بۆ گەلی کوردستان خواست.
لە نامەکەیدا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە کردووە کە نەورۆز تەنها ئاهەنگی هاتنی بەهار نییە، بەڵکو بەرجەستەکردنی سەرکەوتنی هەمیشەیی ڕووناکییە بەسەر تاریکیدا و گوزارشتێکی ساڵانەی هێزی سەرەتا نوێیەکانە.
هەروەها سەرۆکی ئەمریکا داوای لە خودا کردووە ئەم نەورۆزە ببێتە مایەی بەهێزکردنی بەهاکانی ئاشتی و شکۆی مرۆڤ و ساڵی نوێ پڕ لە خێر و خۆشی بێت بۆ هەموو ئەوانەی جەژنەکە دەگێڕن.
لە کۆتاییی نامەکەیدا بۆ نێچیرڤان بارزانی، دۆناڵد ترەمپ بە زمانی کوردی نووسیویەتی: “نەورۆز پیرۆز”.

