دەستگیرکراوانی لالەزار ئازادکران

ئەمڕۆ سێشەممە دوای تێپەڕبوونی چەند مانگێک بەسەر دەستگیرکردنیاندا، 17 پاسەوانی هۆتێل لالەزار لە شاری سلێمانی ئازادکران.

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی کانونی دووەمی 2026, بەشێک لە دەستگیرکراوانی لالەزار کە ژمارەیان 17 کەسە کە ئەرکی پاراستنی هۆتێل لالەزاریان لە ئەستۆ بوو دوای ئەوەی لە مانگەکانی ڕابردوودا و لە کاتی هەڵکوتانە سەر هۆتێلەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە دەستگیرکرابوون ئەمڕۆ بە بڕیاری دادگا ئازادکران.

هۆتێل لالەزار لە ناوچەی سەرچناری سلێمانی، یەکێک بوو لەو شوێنانەی کە لە چوارچێوەی ئاڵۆزییەکانی ناوخۆی یەکێتی کە دوای 18ی تەمووز چەندین جار ڕێکاری ئەمنی بەرامبەر گیراوەتە بەر. لایەنی پارێزەری دەستگیرکراوەکان هەمیشە جەختیان لەوە دەکردەوە کە پاسەوانەکان بەبێ تاوان و تەنها وەک “گوشاری سیاسی” دەستبەسەر کراون

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان