بەرپرسێکی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان گیانی لەدەستدا

سیامەند حەمەدەمین بەرپرسی مەکۆی ڕانیەی بزووتنەوەی گۆڕان بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.

کەمێک پێش ئێستا، مامۆستا سیامەند حەمەدەمین قادر، بەرپرسی مەکۆی ڕانیەی بزووتنەوەی گۆڕان، دوای تووشبوونی بە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ، لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، مامۆستا سیامەند لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەسەر ڕێگای سەرەکی نێوان ڕانیە و سلێمانی تووشی ڕووداوێکی هاتووچۆ بووە و بەهۆی سەختی برینەکانیەوە کۆچی دوایکرد، ڕووداوەکە لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلی تایبەتی ناوبراو لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر ڕوویداوە.

مامۆستا سیامەند یەکێک بوو لە کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتییە ناسراو و چالاکەکانی دەڤەری ڕانیە و پشدەر و بەرپرسی مەکۆی ڕانیەی بزووتنەوەی گۆڕان بوو.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان