لەسەر داوای پارێزەرەکەی دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ 2025/12/16 دواخرا
جارێکی تر و بۆ جاری چوارەم دادگای سلێمانی دادگایکردنی شاسوار عبدولواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دواخست،ئەمجارە لەسەر داوای پارێزەرەکەی بوو و دادگایکردنەکە ڕۆژی 2025/12/16 ئەنجامدەدرێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سلێمانی دەیلی کەتووە سێ هۆکار بوونە هۆی دواخستنی دادگایکردنی شاسوار عبدولواحید:
- لەسەر سکاڵایەکی تایبەت (وەک سکاڵای شادی نەوزاد)، دادوەر بڕیاری دواخستنی دابوو بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەلایەن سکاڵاکارەوە.
- هەندێک ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بووە کە ماوەیان ویستووە.
- شاسوار عەبدولواحید داوای کردووە کە چەند شایەتحاڵێک بانگهێشت بکرێن بۆ سەلماندنی بێتاوانی خۆی، بۆیە دادوەر بڕیاریداوە ماوەی پێویست بدات بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ئامادەکردنی شایەتحاڵەکان.

