گشتی

قەدەغەی گەشتەکانی تورکیا بۆ سەر فرۆکەخانەی سلێمانی کۆتای دێت

ئەمرۆ دوایین ڕۆژی درێژکردنەوەی قەدەغەی گەشتەکانی تورکیایە لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیی

ئەمڕۆ دووشەمە 6ی تشرینی یەکەمی 2025، رێباز محەمەد، بەرێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی بە وەکالەت بە سەرچاوە میدیایەکانی ڕاگەیاند:”تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ئومێد دەکەین ئەمڕۆ کۆتاجار بێت و قەدەغەکە کۆتایی بێت و گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.”

فرۆکەخانەکە لە چاوەڕوانی هەڵگرتنی گەمارۆکەدایە و دیار نییە ئەمڕۆ قەدەغەکە تەواو دەبێت یاخودنا،تاوەکو ئێستا هیچ نوسراوێک ئاراستەی فرۆکەخانەکە نەکراوە سەبارەت بە درێژکردنەوە یاخود کۆتاییهێنان بە ڕاگرتنی گەشتەکان.

توركیا لە 3ی نیسانی 2023ەوە گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ڕاگرتوه‌، و لەو کاتەشەوە بۆ چەند جارێک قەدەغەی سەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەی درێژکردووەتەوە و ڕێگە نادات ئەو فڕۆکانەی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی تورکیادا تێپەڕبن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *