ئەمرۆ دوایین ڕۆژی درێژکردنەوەی قەدەغەی گەشتەکانی تورکیایە لەگەڵ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیی
ئەمڕۆ دووشەمە 6ی تشرینی یەکەمی 2025، رێباز محەمەد، بەرێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێوەدەوڵەتی سلێمانی بە وەکالەت بە سەرچاوە میدیایەکانی ڕاگەیاند:”تاوەکو ئێستا هیچ نووسراوێکی فەرمیمان بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ئومێد دەکەین ئەمڕۆ کۆتاجار بێت و قەدەغەکە کۆتایی بێت و گەشتەکان دەستپێبکەنەوە.”
فرۆکەخانەکە لە چاوەڕوانی هەڵگرتنی گەمارۆکەدایە و دیار نییە ئەمڕۆ قەدەغەکە تەواو دەبێت یاخودنا،تاوەکو ئێستا هیچ نوسراوێک ئاراستەی فرۆکەخانەکە نەکراوە سەبارەت بە درێژکردنەوە یاخود کۆتاییهێنان بە ڕاگرتنی گەشتەکان.
توركیا لە 3ی نیسانی 2023ەوە گەشتەکانی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە و بهپێچهوانهشهوه ڕاگرتوه، و لەو کاتەشەوە بۆ چەند جارێک قەدەغەی سەر گەشتەکانی فڕۆکەخانەکەی درێژکردووەتەوە و ڕێگە نادات ئەو فڕۆکانەی دەچنە سلێمانی و ئەوانەی لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە دەچنە فڕۆکەخانەکانی دیکە، بە ئاسمانی تورکیادا تێپەڕبن.