گشتی

دەست بە دابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 22ی ئەیلولی 2025، ئاری کاکەشین، بەڕێوەبەری سوتەمەنی ھەولێر ڕایگەیاند:” ئەمساڵ حكومەتی ھەرێم دەستی بە دابینكردنی نەوت كردووە و رۆژانەش نەوتمان بەدەستدەگات”.

ئاری کاکەشین گوتی: “چاوەڕوانده‌كرێت رێنماییمان بۆ بێت، بۆ ئەوەی پێش كۆتایی ئەم مانگە یاخود سەرەتای مانگی داھاتوو، دەست بەدابەشكردنی نەوت بكه‌ین”.

دابەشکردنی نەوت ھاوشێوەی ساڵی رابردوو، سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەكانەوە دەستپێدەكات و دواتریش لەناوشار دەستپێدەكات، ئەگەر نەوتی پێویست بەردەست بێت، لەگەڵ ناوچە شاخاوییەكان لەناوشاریش نەوت دابەشدەكرێت.”

حكومەتی ھەرێمی کوردستان  هەوڵدەدات بە نرخێكی گونجاو نەوت بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشبکرێت به‌ڵام تائێستا نرخ دیارینه‌كراوه‌”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *