.بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات
.سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ دیموکراتیی وڵاتانی عەرەبی، سەردانی سلێمانی دەکات
کۆنفڕانسەکە بە بەشداریی کەسایەتییە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نوێنەری وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی و عەرەبی، نوێنەری سەرجەم پارت و .رێکخراوەکانی ژنان و گەنجان لە سەرانسەری ناوچەکە، بەڕێوە دەچێت
ئامانج لە سازکردنی کۆنفڕانسەکە، پتەوکردنی پەیوەندییە هاوپەیمانییەکانی نێوان بزووتنەوە پێشکەوتووخوازەکانی کورد و عەرەبە، هاوکات، پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پارتە سۆشیاڵ دیموکراتەکان و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە و دیدگا جیاوازەکان بۆ دروستکردنی بناغەیەکی سیاسیی باشتر لە ناوچەکە