گشتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی دەکات

‎‎‎.‎بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی سلێمانی بکات

.‎سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنفڕانسی هاوپەیمانیی سۆشیاڵ دیموکراتیی وڵاتانی عەرەبی، سەردانی سلێمانی دەکات

کۆنفڕانسەکە بە بەشداریی کەسایەتییە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، نوێنەری وڵاتانی ئەورووپی و ئەمریکی و عەرەبی، نوێنەری سەرجەم پارت و ‎.رێکخراوەکانی ژنان و گەنجان لە سەرانسەری ناوچەکە، بەڕێوە دەچێت

ئامانج لە سازکردنی کۆنفڕانسەکە، پتەوکردنی پەیوەندییە هاوپەیمانییەکانی نێوان بزووتنەوە پێشکەوتووخوازەکانی کورد و عەرەبە، هاوکات، پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پارتە سۆشیاڵ دیموکراتەکان و ئاڵوگۆڕکردنی بیرۆکە و دیدگا جیاوازەکان بۆ دروستکردنی بناغەیەکی سیاسیی باشتر لە ناوچەکە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *