کەمال موحەممەد نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بڵاو دەکاتەوە

هونەرمەندی ناوداری کورد، کەمال موحەممەد نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بڵاوکردەوە. 

کەمال موحەممەد نوێترین بەرهەمی هونەریی خۆی بە ناوی (دڵم تەنگە) لە کەناڵی یوتوب، بڵاوکردەوە. کاری موزیک لەلایەن شادمیهر نامۆ بۆ کراوە و دیار مەهدی کاری دەرهێنانی کلیپەکەی ئەنجامداوە.

کەمال موحەممەد لەدایکبووی ساڵی 1960ی شاری سلێمانییە و خاوەن دەیان بەرهەمی هونەریییە و گوێگرێکی زۆری هەیە لە باشووری کوردستان.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان